سڕینەوەی ئای ئۆس بێتا

لە ھەمو وەشانەکانی ئای ئۆسدا سەرەتا بەشی بێتا بڵاو دەکرێتەوە و زۆربەی زۆریشمان وەشانی بێتا تاقی دەکەینەوە.

بێتا ئەو وەشانەیە کە پێش ئەوەی وەشانی سەرەکی بگرۆردرێت وەکوو تاقی کردنەوە بێتا بەکاردەھێندرێت بۆ ئەوەی لە بڵاو کردنەوەی ئاخیرەن وەشاندا بە بێ کێشە کار بکەت چونکە لە ھەر وەشانی بێتایێکدا بۆ بێتای داھاتوو کێشەکانی جارەسەر دەکردرێت !

وەشانی بێتا و ئامێرەکان

لە وەشانی بێتادا زۆر بەرنامە ھەیە بە رێکوو پێکی کار ناکەت ھەر بۆیەش من ھەمیشە یێکەمین بێتا تاقی دەکەمەوە و دەشزانم دواتر بێتایەکە دەسڕمەوە بەڵام ھەر تاقی دەکەمەوە و دوای جەند رۆژێکیش دەیسڕمەوە 🙂

بۆ سڕینەوەی بێتا لە ئامێرەکاندا ئەم خالانەی خوارەوە ئانجام بدەن

١.ئاخیرەن وەشانی ئایتونس بەکاربھێنێن، ئەگەر ئاخیرەن وەشانی ئایتونستان نیە دەتوانێن لەم بەستەرەیە دایبگرن
٢.ئامێرەکەت وەسلی کۆمپیوتەر یاخود ماک بکە و ئایتونس بکەوە
٣.ئێستە پێویستە ئامێرەکە بخەینە سەر iOS Recovery Mode ، چۆنیەتی لە ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ڕون کراوەتەوە

٤.لە خالی سێیەمدا کە ئامێرەکەتان خستە سەر iOS Recovery Mode دواتر لۆگۆی ئایتونس ئەبینێن کە لۆگۆیەکەتان بینی لەسەر ماک یاخود کۆمپیوتەردا لە بەرنامەی ئایتونسدا پەنجەرەیێک ئەبینێن کە لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە ، بۆ سڕینەوەی ئای ئۆس بێتا کرتەی Restore بکەن واتە دەیگەڕەنێتەوە بۆ ئەم وەشانەی کە ئێستا بەکار دەھێندرێت

تێبینی: پێش ئەوەی کە بێتا بسڕنەوە ھەلگرتنی باکەپ ھیج فایدەیێکی نابێت چونکە بە سڕینەوەی بێتا یانی سیستەمی ئامێرەکە دەگەڕێنیتەوە پێشوتر ھەربۆیەش باکەپی سیستەمێکی نوێ قەبوڵ ناکەت ، بەڵام ھەر شتێک لە ھاژماری ئایکڵۆددا بێت ئەوە ھەر دەمێنێن ، بەڵام ئەگەر نەتھەوێ ھیج شتێک لە دەست بدەیت ئەوە ئەبێ ھەموو شتەکانت لە شوێنەکدا کۆپی بکەیت یاخود ئەبێ بێتا بەکاربھێنیت تاکوو بەشی بێتا تەواو دەبێت و ئاخیرەن وەشانی بڵاو دەکرێتەوە !