کۆنگرەی WWDC ٢٠١٨ی ئەپڵ

وه‌کوو ھەموو سالەکانی تر ئه‌مساڵ ئەپڵ کۆنگرەی سالانەی خۆی گرت و ئەم کۆنگرە زۆرتر لەسەر پرۆگرام و تەکنیکی ئامێرەکانی بوون !

iOS 12

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا iOS ١٢ ناساندرا و کا زۆربەی بەکارھێنەرانی ئەپڵ جاوەڕوانی نوێکردنەوەیێکی زۆر بون بۆ iOS ١٢ بەڵام ئه‌مساڵ نوێکردنەوەیێکی ئه‌وەندە زۆر نەبوو !

لەگەڵ ھاتنی iOS ١٢ ئامێرەکانی iOS زۆر بەھێزتر بونە و بەتایبەتی کامێرا و تەختەکلیک، ھەروەھا بێجگە لە ( Emoji ) لەگەڵ ھاتنی iOS ١٢ ( Memoji ) لەگەڵ iOS ١٢ بڵاو کرایەوە و کە بە ( Memoji ) ئەتوانن وێنۆچکەی خۆتان دروست بکەن

لەگەڵ ھاتنی iOS ١٢ دا لە بەشی ئاگادارکردنەوەکاندا ئێستا بە پێی بەرنامەی ئاگادارکردنەوەکان کۆدەبنەوە و ھەر بەرنامەیێک ئاگادارکردنەوەکانی لە بەشێکی جیاوازدا نیشاندەدات !

ھەروەھا لە iOS ١٢دا ھەتا ٣٢ کەس پێکەوە ئەتوانێن لە ( Facetime ) پێکەوە بە کامێرا قسه‌ بکردرێت.

MacOS Mojave

لە بەشی دوھەمی کۆنگرەکەدا باس لەسەر نوێکاریەکانی سیستەمی ( MacOS ) کرا کە ئێستاکانە ھەم iOS ١٢ و MacOs Mojave بۆ گەشەپێدەرەکان بڵاو کراوەتەوە بەڵام بەتایبەتی سیستەمی ( MacOS Mojave ) گۆڕانکاری زۆری تێ دا کراوە !

١.کە بە تەواوی ڕەنگی سیستەم ڕەش دەبێت.
٢.لەسەر شاشەی Mac ھەموو فایلەکان وەکو ( ئاگادارکردنەوەکانی ) iOS لە یێک دەستەدا کۆدەبنەوە.
٣.دیزاینی نوێی App Store کە بەتەواوی نوێ کراوەتەوە.
٤. بچووک کردنەوەی شاشەی Mac.

زۆر نوێ کاری جوان و باشتر ھەم بۆ iOS ١٢ و MacOS ھاتوە بەڵام ئێستا تەنها بۆ گەشەپێدەرەکان بڵاو کراوەتەوە ئەگەر تۆش بتھەوێ تاقیکاریەکانی بەکار بێنیت ئەم ٢ فایلەی خوارەوە دابگرە !

iOS 12: http://www.mediafire.com/file/eka4i3m31zt9mic/iOS_12_Beta_Profile.mobileconfig

MacOS Mojave: http://www.mediafire.com/file/yf2hjnwna35jk4r/macOSDeveloperBetaAccessUtility.dmg

پێشنیار: پێش ئەوەی سیستەمی ئەمێرەکانتان بگۆڕن تکایە کۆپیەک ھەڵبگرن.

چیا قادری: من سیستەمی iPhone و Mac گۆڕیومه‌ و ھیج کێشەیێکی وای تێ دا نەبوو که‌ بڵێم ئەمێرەکە خراپ دەکات ، بەڵەم ھەر کێشەیێکی تر بێتە پێش مەسئولییەتی ئه‌م کێشەیە وێبگەی Lawan.org نیا و منش نیم !

بۆ زیاتر ڕونکردنەوە لەسەر نوێکاریەکانی ئەپڵ چاو لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکه‌ن !