وەشانی نوێی تێلەگرام پاسەپۆرت

نوێکاریێکی گەورە لەلایەن کۆمپانیای تێلەگرام بۆ سەکۆکانی ئای ئۆس و ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

نوێکاری تێلەگرام کەبە ناوی تێلەگرام پاسەپۆرت کرا ، گومانی لەسەر نیە کە ئەبێتە ھۆی باسێکی زۆر، تایبەندمەندیی تێلەگرام پاسەپۆرت داوایەکەی ئەوەیە کە تۆ ھەموو ناسنامەکانت لەسەر ھەوری تێلەگرام ھەڵبگریت

تێلەگرام پاسەپۆرت داوای ناسنامەکان دەکات

تایبەندمەندیی نوێی تێلەگرام بە ناوی پاسەپۆرت کە دەیھەوێت ناسنامەکانتان لەسەر ھەوری تێلەگرام ھەڵبگرێت و لە کاتی پێویستدا لەگەڵ خزمەتگوزاریەکانی تر یاخود بەرنامەکانی تر بڵاویان بکات ، بێگومان لەسەر مۆڵەت دانی خۆتان نەک بێ مۆڵەت

زۆر وێبگە ھەیە کە داوای ناسنامە دەکات بۆ سەلماندن ناسنامەی خۆت لە ھەر وێبگایێک بێت ئەگەر ئەم نوێکاریه‌ی تێلەگرام بەکاربھێنن ئیتر لەمەو بە دوا پێویست ناکات بۆ وێبگایەکان چەندین جار ناسنامەی خۆتان بنێرن

ئەم تایبەندمەندییەی تێلەگرام خزمەتێکە بۆ بەکارھێنەران بەڵام ئەم خزمەتگوزاریە چەند کەس بەکاری دێنێت ئیتر ئەوە جێی پرسیارە

بە پێی ڕاگەیاندنی تێلەگرام کە دەڵێت ئەم تایبەتمەندیە تەنھا خۆتان ئەیبینن، ڕاستە لە ھەووری تێلەگرام ھەڵدەگیرێت بەڵام ڕەمزەکەی لای خۆتانە و بێجگە لەو ڕەمزەی خۆتەن چەند جارێکی تریش ڕەمزی بۆ دادەندرێت

بۆ بەکارھێنانی ئەم تایبەتمەندیەی تێلەگرام لە:
ئەندرۆید: Settings> Privacy & Security> Telegram Passport
ئای ئۆس: Settings> Telegram Passport