١٥ لە تایبەندمەندیەکانی نوێی ئای ئۆس ١٢

لە بابەتی کۆنگرەی ٢٠١٨ی ئەپڵدا باسمان لەسەر جەند تایبەندمەندیی ئای ئۆس کرد بەڵام ئەمڕۆ ڕون کردنەوە لەسەر ١٥ تایبەندمەندیی ئای ئۆس ١٢ دەکەین

ئەپڵ، لەگەڵ ھاتنی ئای ئۆس ١٢ زۆرتر لەسەر پێداجونەوە و رێکخستن چەند تایبەندمەندییەکی دیکەی زیاد کرد، ناتوانین بڵێن کە ئەپڵ بە بڵاوو کردنەوەی ئای ئۆس ١٢ سیستەمی ئای ئۆسی بە تەواوی گۆڕیوە، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ لە ئای ئۆس ١٢ دا زۆرتر کار لەسەر پێداجونەوە و رێکخستنی سیستەمی ئای ئۆس کارێکی زۆری کردووەو ئاسانکاریێکی زۆریشی لەگەڵ ئای ئۆس ١٢ بڵاو بۆتەوەو و ھەتا ئێستا من ١٥ نوێکاری گرنگم بینیوە کە بە لای منەوە ئاسانکاریێکی زۆر بوو بەکارھێنەرانی ئایفۆن دەدات !

١. زیاد کردنی خێرایی ئایفۆنە کۆنەکان واتە پێش ئایفۆن ٨

لەم ئەنجامەدا خێرا کردنی بەرنامەکان ٤٠ دەرسەت
خێرا کردنی نوسین واتە خێرا کردنی تەختە کلیل ٥٠ دەرسەت
خێرا کردنی کامێرە بۆتە ٧٠ دەرسەت بۆ ئامیرە کۆنەکان

٢.دروست کردنی وێنۆچکە بە ئانیمۆژی

لەگەڵ ھاتنی ئایفۆن ئێکس ئەپڵ تایبەندمەندیی مێمۆژی ڕاگەیاند ، بەڵام تایبەندمەندیی ئەوەی نەبو کە وێنەی خۆمان بکەین بە وێنۆچکە و مێمۆژی ئەوەندە زۆریشی تێدا نەبوو ھەر لەبەر ئەو ئەگەرەوە ئەپڵ ھەم بۆ دروست کردنی وێنۆچکە خۆمان و ھەم بۆ زیاد کردنی مێمۆژی ، تایبەندمەندیی ئانیمۆژی چالاک کرد !

٣.ڕێکخستنی وریاکردنەوەکان

پێش ئای ئۆس ١١ش کە لە یەک بەرنامەدا بۆ نمونە بەرنامەی فەیسبوک ئەگەر ٢٠ دانە پەیامت بۆ بێت ئەم ٢٠ پەیامە لە سەر شاشەی ئایفۆن دیار دەکەوت و بە پێی کاتیش ئەگەر وریاکردنەوەیێکی دیکەش لە بەرنامەیێکی دیکە بێت ئیتر وریاکردنەوەکانی بەرنامەکان تێکەل دەبن ، بەڵام لە ئای ئۆس ١٢دا ئەم کێشەیە نەما و ئای ئۆس ١٢ وریاکردنەوەکان دەکاتە دەستەیێک واتە گرووپێک ، کە لە وێنەکانی خوارەوەشدا دەیبینێن کە ئیمێلەکان بە پێی ناوەکان کراوە بە دەستەیێک.

٤.سیری ئێستا زیرەکترە

سیری ئێستە زۆر زیرەکترە و کە ئێستا ئەتوانێن فەرمان بدەن بە سیری بۆ نمونە ئەگەر بڵێین سیری ( Get ready for bed ) واتە ئەمادە بە بۆ جێگە یانی بۆ خەوتێن ، کە ئەم فەرمانەت پێدا سیری ئایفۆنەکە ئەخەتە سەر بێدەنگ ھەتە ئەو کەتەی کە تۆ لە خەو ھەلدەستی ، لە کاتی جالاک کردنی بێدەنگی ئایفۆندا زەنگی تەلەفۆنی ئەو کەسانەت بۆ دەت کە لە بەشی دڵخوازەکان واتە ( favorites )دا ناویان ھەیە !

٥.بژاردەی زیاتر بۆ ئەپڵ کارپای

بۆ ئەم تایبەندمەندییە ناتوانم زانیاریێکی وا بنوسم چونکە ئەگەر ھەڵە نەبم ئەبێ ماشێنێکی مۆدێل نوێت ھەبێت واتە لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ سەرەوە
بەڵام لەگەڵ ئای ئۆس ١٢ ھەرکاتێ ئایفۆنەکەت وەسڵی ماشێنەکەت کرد بەرنامەی تر وەکو نەخشەی گووگل ئەتوانێن بەکار بھێنێن !

٦.کۆنترۆل کردنی ئەمێرەکانی ئای ئۆس بە تایبەندمەندیی سکرێن تیمێ

لەم تایبەندمەندییە نوێیەدا ئەتوانن ئەمێرەکانتان خولەک بە خولەک ببینن کە کامە بەرنامەیە زۆرت بە کار ھێناوە ، بۆ ئەگەدار بونی تەندروستی خۆتان.

٧.لە بەرنامەی فەیستایمدا دەست بە قسە بکەن

لەجاو کۆمپانیەیەکانی دیکە و بەرنامەکانی دیکە کە زۆر بەرنامەی تەلەفۆن کردنی ڤیدیۆی ھەیە بەڵام ھەتە ئێستا ھیچیان نەگەیشتونە فەیستایم کە لە فەیستایمدا دەتوانن لەگەڵ ٣٢ کەس لەھەمان کات دا قسە بکەن!

٨.تایبەتمەندی ئانەمێیشەن نوێ

ھەروەک ئێمە لە سەرەوە باسمان کرد،کە مەزنترین کێشە ئەوە بو کە تایبەندمەندی ئانەمێیشەن سنووردار بوو، بەڵام لەگەڵ ئای ئۆس ١٢ جەند ئانەمێیشەنێکی نوێی بڵاوکردەوە.

٩.پەیام ناردن ئێستا زۆر خۆشترە

لە کاتی ناردنی نەمەکانتاندا ئێستا دەتوانن رەنگاو رەنگی زیاتر بدەن بە پەیامەکانتان

١٠.خواھافیزی کردن لەگەڵ ئایبووک

لەگەڵ ھاتنی ئای ئۆس ١٢دا ئایبووک جێگای خۆی بۆ ئەپڵ بووک بەجێ دەھێڵێت ، ئەو پەڕتووکەکانەی کە پێشوتر کڕیوتەنە ھەر لە بەرنامەی ئەپڵ بووکدا دەمێنێت بەڵام داڕژتنی بەرنامەکە بەتەوەوی گۆڕدراوە.

١١.بژاردەی زیاتر بۆ تایبەندمەندیی بێزارم مەکە

بە جالاک کردنی ئەم تایبەندمەندییە شەوانە لە کاتی خەوتندا تەنھا بۆ چاو لێکردنی کاتژمێر پێویست ناکات چاو لە ھەموو وریاکردنەوەکان بکەیت جونکە لەگەڵ ئای ئۆس ١٢دا ئەگەر تایبەندمەندیی بێزارم مەکە چالاک کرا بێت تەنھا تەلەفۆن و پەیامی ئەو کەسەت بۆ دەت کە لە بەشی دلخوازەکان واتە ( Favorites )دا ناویان ھەیە.

١٢.بەرنامەی وێنەی ئەپڵ زیرەکترن

بەرنامەی وێنەی ئەپڵ پێشنیاری بەدواگەڕان پێشکەش دەکات لەسەر بنەمای خەڵک، شوێن و رووداو، گەڕان بە دوای ئەو وێنانەی کە تۆ دەتھەوێ ئێستە زۆر ئاسانترە

١٣.تایبەندمەندیی قەدبڕ بۆ ناسنامەی روو

ئەپڵ بۆ ئایفۆن ئێکس تایبەندمەندیی ناسنامەی روو چالاک کردبو بەڵام ھەندێک جار تایبەندمەندی ناسنامەی روو کاری نەدەکرد ھەر بۆیەش ئەپڵ قەدبڕێکی نوێی بۆ ناسنامەی روو داناوە کە ئەگەر یەکەمین جار قفڵی ئایفۆنەکە نەکرایەوە یەک جار شاشەی ئایفۆنەکە بھێنە خوارەوە بۆ ئەوەی ناسنامەی روو جارێکی دیکە چالاک ببێتەوە.

١٤.داخستنی بەرنامەکان ئاسانترە

بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ئایفۆن ئێکسیان ھەیە دەزانێن کە داخستنی بەرنامەکان لە ئایفۆن ئێکس زۆر ناخۆشە و ھەر بۆیەش ئەپڵ وەکو کە لە ئای ئۆس ١١دا بۆ ئەمێرەکانی دیکە وەکو ئایفۆن ٨،٧،٦ کە داخستنی بەرنامەکان زۆر ئاسانترە و لە ئای ئۆس ١٢دا بۆ ئایفۆن ئێکس بە ھەمان شێوە دەبێت !

١٥.بەکارھێنانی چەندین ناسنامەی رووی

لەم تایبەندمەندییەدا کە خۆشم زۆرم فکر لێ کردەوە کە پێش ئەوەی ئایفۆن ئێکس بکڕم کە جۆن یێکێکی دیکە بتوانێ ئایفۆنەکەی من بکاتەوە بەڵام ئێستە لازم ناکەت فکری لێ بکەمەوە جونکە ئەپڵ بۆ ناسنامەی رووی ھەتە ٢ کەس ئەتوانێن ناسنامەی رووی دابنێن بەڵام لە داھاتودا واتە لە بڵاو کردنەوەی ئای ئۆس ١٢ دا دەبینین کە ھەتە جەند کەس ئەتوانە ناسنامەی رووی دابنێت !