ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی

ھەتا ٦ کەس لە خێزاندا دەتوانێن بەژداری لەم بەشەی ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی بکەن واتە یەکەمین کەس ئەم تایبەدمەندیە چالاک بکەت ئەبێتە رێکخەری ئەم تایبەتمەندیە و بێجگە لە رێکخەر ٥ کەسی تر دەتوانێ بەژداری ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی بکات !

ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی چیە ؟

رێکخەری ئەم خزمەتگوزاریە دەتوانێ کۆنترۆڵی ئەو ٥ کەسەی تر بکەت وەکو ھەتا رێکخەر ڕێگات پێ نەدەت تۆ نەتوانی ھیج شتێک لە ئاپ ستۆر بکڕیت.

ئەگەر بێتو یەکێک لە خێزاندا لە ئاپ ستۆر بەرنامەیێک بە پۆڵ بکرێت ٥ کەسەکەی تر لە خێزاندا پێویست ناکەت پۆڵ بدەن بەو بەرنامەیە دەتوانێن ئەو بەرنامەیە بێ بەرامبەر دابگرن.

بەکارھێنەرانی ئەپڵ دەزانێن کە بە کردنەوەی ھاژماری ئایکلۆد ئەپڵ ٥ گێگابایتمان پێ دەدات بەڵام دوای ماوەیێک ئەم ٥ گێگابایتە بەش ناکات و پێویستە گێگابایتی زیاتر بکڕین، دوای ٥ گێگابایت تەنھا ٢٠٠ گێگابایت و ٢٠٠٠ گێگابایت ھەیە و ٢٠٠ گێگابایت تەقریبەن بە ٣ دۆڵارە بۆ ١ مانگ و ٢٠٠٠ گێگابایت بە ١٠ دۆڵارە بۆ ١ مانگ، من خۆم ٢٠٠ گێگابایت بەکاردەھێنم و لە خزمەتگوزاری ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی ٥ کەسین و ھەر کەسەی ٤٠ گێگابایتی وەبەر دەکەوێت.

پێویست ناکەت یەک بە یێک باسی ھەمو خزمەتگوزاریەکانی ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی بکەم چونکە ئەگەر ئەم خزمەتگوزاریە بەکاربھێنێن ئەوە ھەر شتێک لە ئاپ ستۆڕ بکڕن ئەندامانی ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی دەتوانێن بێ بەرامبەر سودی لێ وەربگرن.

بە بەکارھێنانی ئەم خزمەتگوزاریە ئۆتۆماتیک بەکارھێنەرانی ئایکلۆد ھاوبەشی خێزانی دەتوانێن یەکتر تاقیب بکەن بە بەرنامەی Find My Friends ، ھەروەھا بە بەکارھێنانی بەرنامەی Find My iPhone دەتوانێن ھاوکاری ئەندامانی خێزانت بکەی لە کاتی بزر کردنی ئامێرەکدا دەتوانێن ئامێرەکە بسڕنەوە یاخود قفڵی بکەن !