قفڵ کردنی بەرنامەکانی ئای ئۆس

دانانی تێپەروشە بۆ بەرنامەکانی ئای ئۆس واتە ئایفۆن یاخود ئایپاد لەگەل ئای ئۆس ١٢ بە پێی کات دەتوانێن بەرنامەکان قفل بکەن واتە تێپەروشی بۆ دابنێن, لەو کاتەی خۆتان دیاری دەکەن بەرنامەکان قفل بکرێت و لە کاتی تەواو بونی وەختی دیاری کراو بەرنامەکان دوبارە دەکرێنەوە !

باسی سیدیا و جایلبرێک ناکەم ، ئەم تایبەتمەندیە لەگەل ئای ئۆس ١٢ کە شایەد ئەگەر بە درەنگی نەخەن ١٩ یان ٢٠ی ئەم مانگە بۆ ھەمو بەکارھێنەرانی ئەپڵ بلاوبکرێتەوە ئەو کات دەتوانێن تایبەتمەندی قفڵ کردنی بەرنامەکان بەکاربھێنێن.

بۆ چالاک کردنی قفلی کاتی تکایە چاو لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن.

تێبینی: ئەو ئایفۆنەی لە ڤیدیۆیەکەدا بەکاری دێنێم ئای ئۆس ١٢ بێتا ٩ لەسەر خەزن کراوە و ئەگەر بتانھەوێ ئای ئۆس ١٢ بێتا خەزن بکەن دەتوانێن سود لەم بابەتە وەربگرن.