سنووردار کردنی ئای ئۆس

یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئای ئۆس کە بتوانین سنور دابنێین بۆ دەستکاری کردنی ئامێرەکەمان لەلایەن کەسانێکی تر.

Restrictions
یانی سنووردار کردنی ئای ئۆس

وەکو کە لەم وێنەی خووارەوەدا دەیبینێن سیری و کارپلای ناچالاکن چونکە من زۆر بەکارناھێنم ، لە بەشی دووھەمی وێنەکەدا ٣ بەشی ئاپ ستۆر ھەیە !

١.ئەگەر ئەم بەشە ناچالاک بکەیت ئەوە بەرنامەی ئاپ ستۆر لەسەر شاشە نامێنێت و کەسیش ناتوانێ بەرنامە دابگرێت
٢.ئەگەر ئەم بەشە ناچالاک بکەیت ئەوە کەس ناتوانێ بەرنامەیێک لەسەر ئامێرەکە بسڕەتەوە
٣.ئەگەر ئەم بەشە ناچالاک بکەیت ئەوە کەس ناتوانێ بەرنامەیێک بکرێت

لەم وێنەی خوارەوەدا بەشی ھاژمار ئەبینێن ئەگەر ئەم بەشە ناچالاک بکەن ھیج کەسێک ناتوانێ دەستاکری بەشی ھاژمارەکان بکەت ھەمووی قفلدەبێت.

چالاک کردنی ئەم تایبەتمەندیە

١. Settings
٢. General
٣. Restrictions
٤. Enable Restrictions
٥. دوای ئەوەی کە Enableت کرد پێویستە کۆدێکی ٤ ڕەقەمی بۆ ئەم بەشە دابنێیت و دواتریش ئەو بەشانەی کە پێت باشە قفڵ بکردرێت چالاکیان بکە

تێبینی: ئەگەر کۆدی ئەم تایبەتمەندیە لەبیربکەیت دوای تاقیکردنەوەیێکی زۆر ئامێرەکە قفڵ دەبێت دواتریش پێویستە ئامێرەکە فۆرمات بکەیتەوە !