زانیاری: ئایپاد پرۆ ٢٠١٨

ئایپاد پرۆ لە بازاری تەکنۆلۆژیدا ڕکابەری ھەموو مارکەکانی تر دەکات و تەنانەت دەتوانین بڵێین کە ڕکابەری خودی کۆمپیوتەری ئەپڵیش دەکات و بە نوێ کردنەوەی ئایپاد پرۆ ٢٠١٨ سەرنجی بەکارھەنەرانی ئەپڵ و ھەروەھا زۆر کەسی تریشی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و کە گرینگترین تایبەتمەندی ئەوەیە کە لە جەی Touch ID ئێستا Face ID.

شاشە

ئایپاد پرۆ و ئایفۆن ئێکسر ھەمان شاشە بەکاردێنێن کە ھەتا ئێستا باشترین شاشەیە کە دروست کراوا بۆ ئایپاد بە ناوی Liquid Retina.

دیزاین

ھەتا ئێستا یەکەمین جارە ئەپڵ بەم شێوەیە و قەبارە ئایپاد تەنک بکاتەوە کە ئێستا بەرینای 5.8 mmترە.

پێرپۆرمانسی A12X

پێرپۆرمانسی ئایپاد پرۆ بە Chip A12X دەتوانین بلێین کە دەگاتە پێرپۆرمانسی ماکبوکێک و کە 8-core CPU and 7-core GPUترە.

بە پێی ئامارەکان دەتوانین بلێین GPUی ئایپاد پرۆ ١٠٠٠ جار لە ئایپادی یەکەم بەھێزترە و دەگاتە ڕادەی Xbox One S.

ھەروەھە ئەپڵ ئایپاد پرۆ بە دو ئینج کە یەکێکیان شاشەکەی نیزیکی شاشەی ماکبوک ئایرە بە قەبارەی 12,9 و یەکێکیشیان ١١ ئینجە

کەپاسەتی ھەڵگرتن Storage Capacity

ئایپاد پرۆ بە ٣ قەبارەی جیاوازی کەپاسەتی ھەڵگرتن دروست کراوە

یەکەمین ٦٤ گیگابیتە
دوھەمین ٢٥٦ گیگابیتە
سێھەمین ٥١٢ گیگابیتە
چوارەمین ١ تەرابیتە

ئەپڵ لەگەل بڵاو کردنەوەی ئایپاد پرۆ USB Type C ڕاگەیاند کە جێگای شەحنکردنی گۆریوە و ھەروەھا ئایپاد پرۆ پشتگیری LTE دەکات و لە ھەمان کاتیشدا دەتوانێن eSIM چالاک بکەن و ھەروەھا وەکو ھەمیشە ئەم جارەش ٤ بڵندگۆ ھەیە.

تایبەتمەندیێکی نوێی ئایپاد پرۆش ئەوەیە کە بۆ ئایپاد پرۆ ٢٠١٨دا دەتوانێن ئەدۆبێ فۆتۆشۆپ بەکاربھێنێن کە ھەموو تایبەتمەندیەکانی فۆتۆشۆپ کە لە کۆمپیوتەردایە لە ئایپادیشدا دەبێت.

نرخەی ئایپاد پرۆ بە پێی کەپاسەتی ھەڵگرتن و شاشە دەگۆردرێت.
بۆ بینینی نرخی ئایپاد پرۆ بە پێی ھەلبژاردنی خۆتان دەتوانێن لەم بەستەرەیە بیبینێن.