کۆنترۆل کردنی ئای تونێس

سەرەتا با لەوەوە دەست پێ بکەین کە ئێستا ھەموو ئامێرەکانی موسیک کۆنترۆلیان ھەیە بەڵام لێرە دا باس لەسەر ئەوە دەکەین کە ئایە دەتانزانی ئای تونێسیش کۆنترۆلی ھەیە ؟

بەکارھێنەرانی ئەپڵ بۆ ئەوەی بتوانێن گوێ لە گۆرانی بگرن لەسەر ئامێرەکانی ئای ئۆس پێویستە بە ئای تونێس گۆرانیەکان بگوازنەوە سەر ئامێرەکانی ئای ئۆس بۆیەش ئەگەر ماکیش بەکارنەھێنی و ئایفۆنت ھەبێت پێویستە لەسەر کۆمپیوتەری ئای تونێست ھەبێت !

من ٢ ماکم ھەیە و یێکدانەیان تەنھا بۆ گوێ لەگرتنی گۆرانی و چاو لێکردنی فیلم بەڵام بۆ گوێ گرتن لە گۆرانی زۆر جار ھەیە تاقەتم نیە ھەستم گۆرانیەکە بگرۆم ھەر بۆیەش بە پێویستم زانی کە ئەم بابەتە بنوسم !

بۆ کۆنترۆل کردنی ئای تونێس بە ئایفۆن پێویستە سەرەتا ئەم بەرنامەیە لە ئایفۆن یاخود لە ئای پاد دابگرن ( داگرتن )

دواتریش بەرنامەی ئای تونێس بکەنەوە و وەکو لەم وێنەیەی خوارەوەدا دەیبینێن بەم رەگایە پێویستە iTunes home sharing چالاک بکەن و لە کاتی چالاک کردندا داوای ھەژماری ئەپڵ دەکات و پێویستە بینوسیت.

دواتر لە ئایفۆن یاخود ئای پاد ئەم بەرنامەیە بکەنەوە کە داتانگرت ، لەم بەرنامەیەش دا داوای چونە ژورەوەی ھەژمار دەکات کە پێویستە ھەمان ھەژمار بنوسیت کە لە کاتی چالاک کردنی iTunes home sharing نوسیت !

تێبینی: ھەردووك ئامێرەکان پێویستە وەسڵی یێک وایفای بێت !

دوای ئەوەی کە بەرنامەی iTunes Remote وەسلی ھەژماری خۆتان کرد یتر لەمەو بە دوای وەکو کۆنترۆلی تەلەفیزیۆن ئەتوانێن ئای تونێس بەکاربھێنێن