نوسینی پەیام بۆ شاشەی ماک لە کاتی قفڵبونیدا

زۆرمان دەزانین کە ئەگەر ئایفۆنەکەمان لێ بزر ببێت لە ڕێگای وێبگای icloud.com یاخود ئەگەر ئامێرێکی ترمان ھەبێت لە بەرنامەی Find iPhone دەتوانین ئامێرەکەمان قفڵ بکەین و پەیامێک بنوسین !

نمونە: من چیا قادری”م ئایفۆنەکەم لێ بزر بووە تکایە بەم ژمارە تەلەفۆنە پەیوەندیم پێ بگرە، زۆر سوپاس

بەڵام بۆ ماک ناتوانین ئەوە بکەین لە ڕێگای ئایکلۆد تەنھا دەتوانین ماک بسڕینەوە یاخود قفڵی بکەین ئەویش ئەگەر ماکەکە وەسڵی ئەنتەرنێت بکردرێت !

بۆیە باشترە ماک ھەمیشە قفڵی لەسەر بێت و ھەمیشە پەیامێکی لەسەر بێت وەکو ئەو نمونەی سەرەوە !

بۆ نوسینی پەیام لەسەر ماک بەم ڕێگایەی خوارەوە دەتوانی ئەنجامی بدەیت

System Preferences > Security & Privacy > General