مۆدێلی نوێی ماکبوک و ئایپاد پرۆ

لە ٣٠ رەزبەر ئەپڵ لە کۆنفرانسی کۆتایەکانی ٢٠١٨دا ٣ مۆدێلی نوێی ئامێرەکانی وەکو ماکبوک ئایر و ئایپاد پرۆ و ئایماک نوێ کردەوە !

بۆ ئەم ٣ مۆدێلەی ئەمێرەکانی ئەپڵ داڕژتن و تایبەتمەندی زۆری لەسەر کراوە و پێداجونەوەیێکی باشیان لەسەر کراوە.

لەم بابەتەدا باس لەسەر جەند تایبەتمەندی نوێیەکانی ئەم ٣ ئامێرە دەکەین.

ماکبوک پرۆ ئایر

ماکبوکی نوێ بە تایبەتمەندی Retina display و ناسنامەی ID پەنجە و داڕژتنێکی نوێ کراوەتەوە.

١٣.٣ ئینج
٢٥٦٠ خ ١٦٠٠ پیکسەل
بۆ ھەر لە یەکێک ئینج ٢٢٧ رێژەی پیکسەلی ھەیە کە لەگەل مۆدێلی پێشوتر ٤٨ لەسەدا زیاتر بوە
١٧ لەسەدا چوارچێوەی شاشەی ماکبوک بچوک کراوەتەوە
تایبەتمەندی Force Touch trackpad
ھەلبژاردەکردنی ٨ بۆ ١٦ گیگابیتە رام
ھەلبژاردەکردنی ٢٥٦، ٥١٢ گیگابیتە بۆ ١،٥ تەرابیتە ھارددیسک

نرخی ماکبوک لە $1,199.00 دەست پێ دەکەت و نرخی ئەو ٢ مۆدێلەی تریشی $1,399.00 w $999.00 و ھەروەھا بە پێ گۆرینی رام یاخود ھارددیسک نرخەکەی بێگومان زیاتر دەبێت.

ئای پاد پرۆ

بۆ ئای پاد پرۆ دەتوانین بڵێین لەگەل ئایفۆن ئەکس س ماکس لە تایبەتمەندیەکانیدا جیاوازیەکی وایان نیە بۆیە ھەتا بابەتێکی تر زۆر باس لەسەر ئایپاد پرۆ ناکەم.