مێیل درۆپ چیە و چۆن بەکاردێت ؟

سەرەتا لەگەل ھاتنی OS X Yosemite مێیل درۆپ بەکارھێندرا و دواتریش لە بڵاوکردنەوەی ئای ئۆس ٩.٢دا توانیمان لەسەر ئای ئۆسیش بەکاری بھێنین !

پێش مێیل درۆپ نەماندەتوانی فایلێکی قەبارە گەورە بە مێیل بنێرین یاخود زیاتێر لە ٥ وێنە بە مێیل بنێرین بەڵام دوای مێیل درۆپ ھەر شتێک کە بە مێیل بینێری قەبارەکەی سەرەوەی ٢٥ مێگەبایت ھەڵبژرادنێکمان پێ دەدات کە ئەم مێیلە بە مێیل درۆپ بنێرین وەتە مێیل درۆپ وەکو وێبگایێکانی تر وایە بۆ نمونە Dropbox , Google Drive, OneDrive بەڵام جیاوازی مێیل درۆپ ئەوەیە کە فایلەکە تەنھە ٣٠ رۆژ چالاک دەبێت و دوای ئەم ٣٠ رۆژە بەستەرەیەکە ناچالاک دەبێت.

ناردنی مێیل بە مێیل درۆپ لەلەی ئەو کەسەی کە وەری دەگرێت پێویست ناکات ھاژماری ئەپڵی ھەبێت تەنھا وەکو وێبگایەکانی تر کرتە لەسەر بەستەرەیەکە دەکەیت و فایلەکە دادەگرێت !

مێیل درۆپ ئاسانکاریێک زۆر دەکەت بۆ بەکارھێنەرانی ئەپڵ چونکە زۆربەی وێبگایەکەن سنوری گیگابایتیان ھەیە و دواتریش ئەبێ پۆڵ بدەیت بەڵام مێیل درۆپ داوای پۆڵ ناکات و ٣٠ رۆژیشت پێ دەدات، پێویستیش ناکات لە ھەموو وێبگایێک ھاژمارێکمان ھەبێت.

لەم وێنەیەی خوارەوەدا دەیبینێن کە مێیلەکە سەرەوەی ٢٥ مێگەبایتە بۆیە ھەڵبژرادنی مێیل درۆپ پێ دەدات.

ناردنی فایل بە مێیل درۆپ بەستەرەکەی بەم شێوەیە دیار دەبێت کە لە وێنەی خوارەوە دە دەیبینێن.